له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌رسێتی و بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له گه‌ڕی یه‌كه‌م له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی میوانداری یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی كرد.
پاریس توانی براوه‌ی یارییه‌كه بێت به‌سه‌ر یانه ئه‌ڵمانییه‌كه به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانی یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان مباپێ و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی له خوله‌كه‌كانی 49 و 58 تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی پاریس سانجێرمان توانی سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا.
هه‌ر له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی میوانداری سرفینازبیدای سڕبی كرد.
مانچێسته‌ر سێتی توانی براوه‌ی یارییه‌كه بێت به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك بۆ
سرفینا زبیدا.
گۆله‌كانی مانچێسته‌ر سێتیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، جولیان ئەلڤارێز دوو گۆڵ و ڕۆدی، كه لە خولەكەكانی 47 ، 60 ، 73 تۆماریان كرد.
گۆڵەكەی سرفینا زبیدای سڕبیش له‌لایه‌ن عوسمان بۆكاری له خوله‌كی 45 تۆماركرا.
مانچێسته‌ر سێتیش توانی سێ خاڵی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له خوله‌كه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ر له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له وه‌رزی 2023- 2024دا، شه‌وی رابردوو له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شتدا یانه‌ی بارسێلۆنا میوانی رۆیاڵ ئەنتویربی بەلژیكی كرد.
بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌دا توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر یانه بهلژیكییهكه تۆماربكات به‌ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یارییه‌كه بوو.
گۆله‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، جواو فلێكس دوو گۆڵ ، لیڤاندۆڤسكی ، باتی بە هەڵە و گاڤی لە خولەكەكانی 11 ، 19 ، 22 ، 54 ، 66 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.