Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 19:14

نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌ 96 دۆلار نزیك بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ڕووی له‌ به‌رزییه‌ و سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ 96 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نزیك بووه‌وه‌.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه‌ و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌مباڵكردنی نه‌وت له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و داخوازی زیاتری وڵاتانه‌وه‌ دێت.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 80 سه‌نته‌ری هاته‌ سه‌ر، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.84% به‌رزبووه‌وه‌ و ئێستا به‌ 95.96 دۆلاره‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 92 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر و به‌ ڕێژه‌ی 1.04% به‌رز بووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 91.51 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.