Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 10:46

ریزبه‌ندی نوێی یانه‌كان له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ریزبه‌ندی نوێ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا راگه‌یاندرا.
دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كان له‌گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، ریزبه‌ندی  یانه‌كان له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا بڵاوكرایه‌وه‌، به‌هۆی براوه‌بوونی له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی پێشوویدا له‌ پێنج گه‌ڕدا ڕیاڵ مه‌درید به‌ 15 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایه‌، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ 13 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ به‌ جیاوازی گۆل له‌ پێش یانه‌ی جیرۆنایه‌، كه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ش خاوه‌ن 13 خاڵه‌ و  له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.
ئه‌تله‌تیك بلباویش به‌ 10 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌.
رۆژی هه‌ینی داهاتووش 22ی9ی2023 به‌یاری نێوان ئه‌تله‌تیك بلباو و ئالاڤێس، ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م ده‌كرێت و بۆ رۆژانی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.