وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی لە لیو زینیۆنگ، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین لە هەولێر کرد.
لەم دیدارەدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میللیی چین کرا، بەتایبەتی گفتوگۆ کرا بۆ چۆنییەتیی سوودوەرگرتنی زیاتر لە ئەزموونی پێشکەووتوی کشتوکاڵیی چینی لە بوارەکانی دامەزراندنی پرۆژە و کارگەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی پیشەسازیی کشتوکاڵی و دابینکردنی پەینی کیمیاویی و فاکسین و دەرمان و هێنانەکایەی سیستەمی پێشکەتووی تاقیگەیی و پشکنین و لێکۆڵینەوە لە خاکی هەرێم بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان.
لای خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سوپاسی ڕۆڵی نوێنەرایەتیی حکومەتی چینی کرد کە دەرفەتی ڕەخساندووە بۆ بەشداریکردنی وەزارەت، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ڕاهێنان و گەشەپێدانی تواناکانی جووتیاران و خاوەنپرۆژەکان و فەرمانبەران و ئاشنابوونیان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵیی مۆدێرن، لەپێناو بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی کەشوهەوا و ژینگەی لەبار و خاکی بەپیتی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.