Erbil 15°C شەممە 24 شوبات 03:35

فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ سلێمانی بۆردومان كرا و كوژرا و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت له‌ شاری سلێمانی بۆردومان كرا.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت له‌ شاری سلێمانی بۆردومان كرا.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ به‌ درۆن هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ئه‌نجامدراوه‌ یاخود له‌نێو كۆگای فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌ ڕوویداوه‌.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان حه‌وت له‌ پاسه‌وان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه له‌ كاتی بۆردومانه‌كه‌‌ له‌نێو فرۆكه‌خانه‌كه‌ بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها برینداریش هه‌یه‌.

ڤیدیۆ.. ساتی بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.