بە هۆی کەوتنە خوارەوەی تەنێک کە دەگوترێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە، لە شاری گورگان لە ئێران، دوو کەس بریندار بوون.
جێگری پارێزگاری گولستان عەلی موهاجیر لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری فەرمی ئێران، ایرنا، زانیاری لەبارەی ڕووداوەکە بڵاوکردووەتەوە.
موهاجیر ڕایگەیاندووە کە، بە هۆی کەوتنە خوارەوە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون، دوو کەس بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە کە لەبارەی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
کەوتنەوە خوارەوە ئەو تەنە نەناسراوانە کە دواتر دەرکەوت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوون لە شاری گورگان ناوەندی پارێزگای گولستان، بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی شارەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.