Erbil 39°C ھەینی 22 ئەیلوول 18:19

له‌لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌می له‌سه‌ریه‌ك له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیدادی كرد و یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2 گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ سۆسیداد له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به‌ كۆتا هات.
دوو گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، ڤالڤێردى و خۆسیلۆ لە خولەکەکانى 46 و 61 تۆماركران و  و تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ سۆسیدادیش  بارنتیشیا لە خولەکى 5تۆمارى کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا تۆماركرد و به‌ 15 خاڵ له‌پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.