له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیاڵ بێتسی تۆماركرد.
له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ بێتسی كرد.
له یارییه‌كه‌دا بارسێلۆنا براوه‌بوو به‌سه‌ر ڕیاڵ بێتس به‌ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
گۆله‌كان له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، جواو فلێکس ، لیڤاندۆڤسکى ، فیران تۆرێس ، ڕافینها ، کانسێلۆ، لە خولەکەکانى 25 و32 و 62 و 66 و 81 تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش له ئێستادا، بارسێلۆنا به 13 خاڵ، به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه.
له‌لالیگادا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ڕیاڵ بێتس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.