هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد كه مامۆستا و هاووڵاتی مه‌ده‌نی و چاڵاكوانن ده‌ستگیر ده‌كات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 16ی9ی 202، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هەڵیانکووتایە سەر ماڵی ئارمان کووهی و ئومێد خەسرەوی لە شاری قوروە و ئەم دوو هاووڵاتییەیان ده‌ستگیركرد.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، ئەم هێزانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، ئومێد خەسرەوی و مێهران کووهی، قوتابی باڵای بەشی کارناسی ئەندازیاری نەرمەئامێر لە زانکۆی کوردستان لە سنەیان دەستگیركردووه، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ زانیارییه‌ك لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئارمان سوهرابی، خەڵکی شاری دیواندەرە و جەبار مەحموودی، خەڵکی شاری جوانڕۆ و محەممەد مورادینژاد، خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆژی شه‌ممه 16ی9ی2023، ئارمان سوهرابی، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاوکات محەممەد مورادینژاد، خەڵکی گوندی "ئەڵک"ی سەر بە شاری کامێران و فەرمانبەری بەڕێوەبەریی سامانە سروشتییەکان لەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران بانگ کراوە و دوای سەردانی بۆ ئەو شوێنی ئاماژه پێكراو ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركراوه.
لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی جەبار مەحموودی، کۆمێدیکار و بلۆگەر، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی، خەڵکی گوندی "ئارەنان"ی سەر بە شاری سنە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران.
هه‌نگاو رایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 15ی9ی2023، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئارەنان لە نزیکی شاری سنە و دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو دێهاتە بە ناوەکانی عەلی و دیار ئەحمەدی دەستگیركرد.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو دوو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە لە باخی خۆیاندا ده‌ستگیركراون و تاكوو کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری ده‌ستگیركرانیان و ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵی ئەو دوو کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێن و دۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، دوو مامۆستای خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئەمین مینایی و عەزیز مەرزی و ئازاد ئەمینی چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی ئەنجوومەنی «هیوای زانست» لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستگیركراون.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 15ی9ی2023، عەزیز مەرزی، مامۆستای خەڵکی سەقز و چالاکی ژینگەپارێزی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵی خۆی دەستگیركرا.
راشگه‌یاندراوه، هاوکات ئەمین مینایی، مامۆستای خانەنشین کراو، ڕاهێنەری مانگی سوور و بەرپرسی پێشووی لیژنەی شاخەوانی سەقز، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستگیركراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، هەر لە رۆژی ئاماژه پێكراودا، ئازاد ئەمینی ئەندامی ئەنجوومەنی هیوای زانستی سەقز دوای ئەوەیکە لە گوندی هێجانان دەستبەسەر و بۆ شاری سەقز گواستراوەتەوە و دوای پشکنینی ماڵەکەی ڕەوانەی بەدەستبەسەرگەی ئیتلاعات کراوە.
هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عەزیز مەرزی، ئەمین مینایی و ئازاد ئەمینی لەبەردەستد نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.