Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 12:25

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ڕیاڵ بێتس یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری پێنجه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی بارسێڵۆنا له‌سه‌ر یاریگای لویس كۆمپانیس میوانداری یانه‌ی ریال بێتس ده‌كات.
 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه‌، بارسێڵۆنا 10 خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ریال بێتس حه‌وت خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی حه‌وته‌مه‌، هه‌ردوو تیپ چاویان له‌سێ خالی یاریه‌كه‌ له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ی خۆیان له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
 بارسێلۆنا نایه‌وێت خال له‌ده‌ست بدات، چونكه‌ له‌ئێستادا ته‌نیا به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌دوای ریال مه‌دریدی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختیه‌تی، كه پیشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه‌، چاڤی و قوتابیه‌كانی ئاماده‌كاری باشیان بۆ ئه‌م یاریه‌ كردووه‌، له‌پێناو بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا ریال بێتس به‌سه‌ركردایه‌تی مانوێل پلیگرنی هه‌میشه‌ ژماره‌یه‌كی قورسه‌ له‌به‌رده‌م ركابه‌ره‌كانی.
هه‌ردوو یانه‌ دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانیان ئه‌نجام داوه‌، پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌بچێت.   ‌ 


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.