Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:21

شارەزایەكی ئابووری پێشبینی دەكات بەهای 100 دۆلار بگاتە 160 هەزار دینار

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت نرخی  نێوان فەرمی و بازار لە چەند ڕۆژی داهاتوو فراوانتر ببێت و نرخی 100 دۆلار بگاتە 160 هەزار دینار.
لەوبارەیەوە نەبیل مەرسومی ،شارەزای ئابووری بەمیدیای عێراقی راگەیاندووە ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرێت جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و هاوتەریب لە چەند ڕۆژی داهاتوو یان چەند هەفتەی داهاتوودا زیاد بكات، بەتایبەتی دوای سەرفكردنی پارە لە بودجەی ساڵی 2023 و زیادبوونی خەرجی بەكاربەر و وەبەرهێنان.
مەرسومی ڕوونیشیكردەوە،مەرجەكانی پێشوو هەر وەك خۆیانن، واتە تا ئەوكاتەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران هەبن كە ڕێگری لە گواستنەوەی دارایی فەرمی لە ڕێگەی حەواڵەی بانكییەوە دەكات ،ئەو بۆشاییە گەورە دەمێنێتەوە و بە تێپەڕبوونی كات فراوانتر دەبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: قەبارەی هەناردەی ئێرانیش بۆ عێراق ساڵانە 10 ملیار دۆلار تێدەپەڕێت و لە ئێستادا ئەمانە لە بازاڕی هاوتەریبەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت.
ئەو شارەزایە ئابورییە دەشڵێت، ساڵانە گەشتیارانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات بڕی سێ ملیار و 410 ملیۆن دۆلار خەرج دەكەن، هەروەها بەدەست هێنانی ئەو دۆلارە بە ڕێژەی فەرمی قەدەغەكراوە، بۆیە پەنا بۆ بازاڕی هاوتەریب دەبەن.
مەرسومی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هۆكارانەی ئێستا لە عێراقدا هەن ئاماژەن بۆ زیاد ئەو بۆشاییە ، ئەمەش وادەكات دەكات، نرخی دۆلار لە ماوەی هەفتەكانی داهاتوو، یان مانگەكانی داهاتوو، بگاتە 160 هەزار دینار.
شایانی باسە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ داخستنی بۆرسەی ناوەندی لە بەغدا ، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار دیناری عێراقی. 
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ڕایگەیاندووە ، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی سزای نوێ نەسەپێن، پێویستە بانكی ناوەندی عێراق چارەسەری ئەو مەترسییە بەردەوامانە بكات كە لە ئەنجامی خراپ بەكارهێنانی دۆلار لە بانكە بازرگانییەكانی عێراقدا دروست دەبێت.
ئەو بەرپرسە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا بانكی دیكە لە عێراق هەن كار لەسەر خراپ بەكارهێنانی دۆلار دەكەن.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.