Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 08:46

ئیسرائیل هەڕەشەی كوشتنی بەرپرسانی باڵای ئێران لە نێو تاران دەكات

ئێران لەبارەی هەڕەشەكانی مۆساد هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
کوردستان TV
100%

ئێران هۆشداری دا بە حكوومەتی تەلئەبیب بەرامبەر هەڕەشەكانی دەزگای هەواڵگریی دەرەكی ئیسرائیل لەبارەی كوشتنی بەرپرسانی باڵای وڵاتەكە لە تاران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی نیمچە فەڕمی ئێران تەنسیم، عەمید حوسێن سەلامی،فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، لە چالاكییەكدا لە تاران گوتارێكی پێشكەش كردووە.
لە گوتارەكەیدا سەلامی ئاماژەی بە هەڕەشەكانی سەرۆكی مۆساد، دەیڤد بارنییا كرد بۆ كوشتنی بەرپرسانی باڵای ئێرانی و گوتی: دیسان دەستیان بە قسەی بێ مانا كردووەو بە كوشتن هەڕەشەمان لێ دەكەن. كەوایە پێیان دەڵێم ئەگەر كوشتنەكانی پێشووترتان ئارامی بۆ ئێوە هێناوە ئەوا بەردەوام بن.
هەروەها ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە هەڕەشەكانی مۆساد ڕایگەیاند: وڵاتەكەی سڵ ناكاتەوە لە وەڵامدانەوەی هەوڵە ''شێتانەكانی''حكوومەتی ئیسرائیل.
دەیڤد بارنییا، سەرۆكی مۆساد، ، لە گوتارێكیدا لە 10ی ئەیلوولدا هەڕەشەی كردو گوتی:لە قووڵایی ئێراندا، تەنانەت لە تاراندا باج بە وڵاتە دەدەین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.