Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 07:40

ورده‌كاری له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ئارتۆرۆ ڤیدال بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


یاریزانی چیلی ئارتۆرۆ ڤیدال تووشی پێكان بوو، له‌ یاری هه‌ڵبژارده‌ی چیلی به‌رامبه‌ر كۆلۆمبیا لو یاریه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2026، ئارتۆرۆ ڤیدال تووشی پێكان بۆ به‌ ئه‌مبۆلاس گه‌یێندرایه‌ نه‌خوشخانه‌.
 پێكانه‌كه‌ی ڤیدال ئه‌ژنۆی دایه‌ و ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، ئیدواردۆ پێرێزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ووتی ، ڤیدال له‌ ئه‌ژنۆی دا كێشه‌ی هه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ به‌ په‌له‌ گه‌یێندرایه‌ نه‌خوشخانه‌ و چاوه‌رێ ده‌كرێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌ندێك جار میكانیزمی ئه‌ژنۆی تێك ده‌چێت ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆی قورس بێت، ئیدواردۆ ووتی له‌ گێمی یه‌كه‌م هه‌ستی به‌م ئازاره‌ كرد به‌ڵام زوو جاكبوویه‌وه‌ ، ڤیدال نه‌یویست یاریگا جێبێلێت به‌ڵام دواتر ئازاره‌كه‌ی قورستر بوو به‌ناچارییه‌وه‌ یاریگای جێهێشت.
 چاوه‌روان ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه‌ ڤیدال بۆ چه‌ند مانگێك له‌ یاریگاكان دووركه‌وێته‌وه‌ .
 
 


                                                          


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.