Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 07:51

گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤێراتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی قه‌ته‌ڕی بۆ سێ وه‌رزه‌

کوردستان TV
100%


 یانەی عەره‌بی قەتەری ڕایگەیاند، بە فەرمی ئه‌وان گرێبەستیان لەگەڵ مارکۆ ڤێراتی ئەستێرەی ئیتاڵی واژۆ کردووە، کە لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌ كردووه‌.
 ڤێراتی ته‌مه‌ن سی ساڵ به‌ر له‌ دوو رۆژ گەیشتبووە دۆحە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە،بەپێی ئەو گرێبەستە ڤیراتی پەیوەندی بە هاوکارەکەی پێشووی لە سان جێرمان عەبدو دیالۆی بەرگریکاری نێودەوڵەتی سەنیگالی و ڕافینها ئەلکانتارای ناوەڕاستکاری بەڕازیلی و عومەر هێرشبەری سوریه‌وه‌ دەکات، یاریزانە ئیتاڵییەکە گرێبەستێکی سێ وەرزی لەگەڵ یانەی عەرەبی واژۆکرد و به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ بێت ڤیراتی بۆ هه‌ر ساڵێك له‌ به‌رامبه‌ر موچه‌ی ساڵانه‌ به‌ 28 ملیۆن یۆرۆی یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات، جیا له‌وه‌ی پاریس سان جێرمانیش په‌نچا ملیۆن یۆرۆی له‌م گرێبه‌سته‌دا وه‌رگرتووه‌.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.