Erbil 14°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 12:53

سعوودییه‌ به‌فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆكی ئێرانی كردووه‌ بۆ سه‌ردانیكردنی وڵاته‌كه‌ی

کوردستان TV
100%

شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودییه‌ به‌فه‌رمی بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران كردووه به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی ڕیازی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی‌.

عه‌بدوڵا بن سعوود ئه‌لعه‌نزی باڵیۆزی سعوودییه‌ له‌ تاران به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی (ئیرنا)ی ڕاگه‌یاندووه‌: به‌ باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان سعوودییه‌ و ئێران دڵخۆشین و ئه‌م باشكردنی په‌یوه‌ندییانه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی بازرگانی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودییه‌ به‌فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران كردووه‌ بۆ سه‌ردانیكردنی ریازی پایته‌خت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتی سه‌ردانه‌كه‌ تا ئێستا دیاری نه‌كراوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خشته‌ی سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی ئێران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سعوودییه‌ و ئێران له‌ بواری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌‌ تا گه‌لی هه‌ردوو وڵات له‌ ئارامییه‌كی سه‌قامگیردا بمێننه‌وه‌.

هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه‌ و ئێران له‌ مانگی ئاداری ڕابردوو به‌ ناوبژی وڵاتی چین، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاسایی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ بوو هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوانیاندا نه‌مابوو.

ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ ساڵی 2016 گه‌یشته‌ لووتكه‌ و له‌و ساڵه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌ ته‌واوی پچڕا، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ری ئێرانی هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ تاران وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ له‌سێداره‌دانی نه‌مر ئه‌لنه‌مر كه‌سایه‌تی ئایینی شیعه‌ له‌ وڵاتی سعوودییه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.