ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا گەڵاڵەی سنوورداركردنی هاوردە و هەناردەكردنی چەك بە ئێرانی بە هۆكاری پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، پەسەند كرد.
هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی كە دوای دەستبەسەركردنی لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا گەڵاڵەی سنوورداركردنی هاوردە و هەناردەكردنی چەك بە ئێرانی بە هۆكاری پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، پەسەند كرد.
ئەو گەڵاڵەیە بە 410 دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر 3 دەنگی نەرێنی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند كرا.
گەڵاڵەی سنوورداركردنی هاوردە و هەناردەكردنی چەك و پێداویستی سەربازیی ئێران، هەروەها ئەو بەرپرسانەش دەگرێتەوە كە لە بواری مووشەكی و فڕۆكەی بێفرۆكەواندا چالاكن.
بۆ جێبەجێكردنی ئەو گەڵاڵەیە و بوونی بە یاسا، پێویستە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا پەسەند بكرێت و لە لایەن سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن'ەوە تایید بكرێت.
هەروەها كۆمارییەكانی ئەمریكا سەرقاڵی داڕشتنەوەی گەڵاڵەیەكی دیكەن دژ بە ئێران بە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بەرنامە مووشكییەكانی ئەو وڵاتە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەپاندنی گەمارۆی نوێی بەسەر ئێران پەسەند كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.