له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئینگڵته‌ڕا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی فهڕةنسا و سكۆتله‌ندا تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر یاریگای سگناڵ ئیدیونا پارک میواندارى فەڕەنساى کرد، یارییەکەشی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا هێنا به ئه‌نجانی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك بۆ فه‌ڕه‌نسا.
دوو گۆڵەکەى هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، تۆماس مۆلەر و لیرۆى سانى لە خولەکەکانى 4 ، 87 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له رێگای یاریزان ئه‌نتۆنیۆ گریزمان بە لێدانى سزا لە خولەکى 89 تۆماركرا.
له یارییه‌كی دیكه‌ی دۆستانه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سكۆتله‌ندا تۆماركرد.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌ڕا یارییه دۆستانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سكۆتله‌ندا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك به كۆتا هێنا.
سێ گۆڵەکەى ئینگلتەرا له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، فیڵ فۆدین ، بیلنگهام ، هارى کین، لە خولەکەکانى 32، 35 ، 81 تۆماركران، گۆڵەکەى سکۆتلەنداش هارى ماگوایەر لە خولەکى 67، بە هەڵە لە خۆیانى تۆمار کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.