له‌پاڵاوتنه‌كان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر قوبرس و ئۆكراینا تۆماركرد.
له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی قوبرسی كرد.
ئیسپانیا توانی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا بێنێت به ئه‌نجامی شه‌ش گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
گۆله‌كانیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، گاڤى ، میکیل مۆرینۆ،. خۆسیلۆ ، فیران تۆرێس دوو گۆڵ و باینا تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئیسپانیا به نۆخاڵ له ئێستای ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌مدایه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆكراینا تۆماركرد.
له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا میوانداری ئۆكراینای كرد.
له یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا توانی براوه‌ی یارییه‌كه بێت به ئه‌نجامی 2 گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
دوو گۆله‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له یارییه‌كه‌دا له‌رێگای یاریزانان داڤید فیراتسى لە خولەکەکانى 12 و 29 تۆماركران، تاکە گۆڵەکەى ئۆکرایناش یاریزان یارمیۆلینکۆ لە خولەکى 41 تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیەش ئیتاڵیا له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا به حه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.