Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:12

راگه‌یاندراوێك له‌ مانچستەریونایتده‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەنتۆنی تا کۆتایی لێکۆڵینەوەكان له‌دۆسیه‌ی ئه‌نتۆنی به‌رازیلی ، ئه‌و یاریزانه‌ ناگەڕێتەوە یانەکەی، به‌ڵكو له‌یاریگاكان دوورده‌خرێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها مانچسته‌ر یونایتد دان بەو تۆمەتانە دادەنێت کە ئاراستەی ئەنتۆنی کراوە، له‌به‌شێكی ئه‌نتۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری یاریه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی نه‌كردوه‌، هه‌روه‌ها بریاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بگه‌رێته‌وه‌ مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌ی، به‌ڵام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ كراوه‌ گه‌رانه‌وه‌ی دوابخات تا ده‌رئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت، مانچسته‌ر یونایتد پرۆتسۆی كاری توندو تیژی و سوكایه‌تیكردن ده‌كات، ئه‌و قسانه‌ی مان یونایتد دوای ئه‌وه‌هات یانه‌كه‌ پێشتر دانی بەو تۆمەتانەدا ناوە کە لەلایەن خۆشەویستی پێشووی ئه‌و یاریزانه‌ ئاڕاسته‌ی كراوه‌ كه‌ دوستدرێژس سێكسی و جه‌سته‌یی ئه‌نجامداوه‌.
 له‌به‌رامبه‌ردا ئەنتۆنی لە بەیاننامەیەکدا لە پێگه‌ی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕەتیکردەوە دەستدرێژی جەستەیی کردبێتە سەر خۆشەویستەكه‌ی پێشووی، گابرێلا کاڤالین، هه‌روه‌ها ناوبراو دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌و قوربانی تۆمەتی درۆیە.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.