Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 09:31

ئۆکراینا: هێزەکانمان لە ناوچەکانی دۆنێتسک لە پێشڕەوی دان

کوردستان TV
100%


جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئانا مالیار، بڵاویکردەوە کە یەکەکانی وڵاتەکەی بەشێکی گوندی ئۆپیتنی نزیک شاری ئاڤدیڤکای ناوچەی دۆنێتسک-یان ڕزگار کردووە.

لە گوتارێکیدا کە لە پەخشی ڕاستەوخۆی ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازیی وەزارەتەکەی پێشکەشی کرد، مالیار باسی لەوە کرد کە سوپای ئۆکراینا لە ئاڕاستەی ئاڤدیڤکا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

مالیار باسی لەوە کرد کە یەکەکانی ئۆکراینا لە گوندی ئۆپیتنی نزیک شاری ئاڤدیڤکا پێشڕەوییان کردووە و، گوتی: "هێزەکانی بەرگرییمان، بەشێکی ئەم شوێنە نیشتەجێبوونەیان ڕزگار کردووە".

هەروەها مالیار باسی لەوە کرد کە سەربازانی ئۆکراینا لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە بەشێکی ناوچەکانی نزیک نۆڤۆمایۆرسکی ناوچەی دۆنێتسک سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و لەو شوێنانەی کۆنترۆڵیان کردووە نیشتەجێبوون.

مالیار ئەوەیشی خستەڕوو کە سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەکانی نزیک کلیشیڤکا و ئاندریڤکا بە ئاڕاستەی باخموت سەرکەوتنی تۆمار کردووە و، لەو ناوچانەدا سوپا پێگەکانی ڕووسیای تێکشکاندووە.

گوتیشی: "لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا دوو کیلۆمەتر چوارگۆشە بە ئاڕاستەی باخموت ڕزگارکراوە، لەو ئاڕاستەیەشدا تا ئەمڕۆ تێکڕا 49 کیلۆمەتر چوارگۆشە ڕزگارکراوە".

هاوکات مالیار باسی لەوە کرد کە سوپای وڵاتەکەی لە بەری باشووریش لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ڕۆبۆتینۆ و ڤێربۆڤی پێشڕەوی کردووە و، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەرێکی 1،5 کیلۆمەترچوارگۆشەیان ڕزگارکردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.