Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:06

رۆناڵدۆ: خۆشەویستی و نزای خۆم بۆ گەلی مەغریب دەنێرم

کوردستان TV
100%

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ھاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب ڕاگەیاند.
یاریزانی یانەی نەسری سعوودی و ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ھاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب ڕاگەیاند کە بەھۆیەوە زیاتر لە دوو ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیوویەتی: " سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئەو خانەوادە و ھاوڕێیانە دەکەم کە کەسە نزیکەکانیان لە بوومەلەرزەکەی مەغریب گیانیان لەدەستداوە".
یاریزانی یانەی نەسری سعوودی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ھەروەھا ڕایگەیاندووە: "لەم کاتە زۆر سەختەدا خۆشەویستی و نزای خۆم بۆ گەلی مەغریب دەنێرم".
لە ئێستادا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەپێی گرێبەستێک کە تا ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، یاری بۆ یانەی نەسری سعوودی دەکات کە مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە یانە سعوودییەکە، 75 ملیۆن یۆرۆیە.
ڕۆژی هه‌شتی ئەم مانگە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی حه‌وت پلە بە پێوەری ڕێختەر مەغریبی ھەژاند و بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەو ڵاتە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو ھەزار و 12 کەس و، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ھەزار و ٥٩ کەس.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.