2 مامۆستای زمانی كوردی له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، سیرووس عەباسی و فەرهەنگی و ئازاد عەباسی چاڵاكوانانی مەدەنی و كه مامۆستای زمانی كوردیشن، خەڵکی شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنە، دوای ئەوەی کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانهوه بانگ کراون و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەیان کردووە، دەستبەجێ دەستگیركراون.
راشیدهگهیهنن، فەریدە وەیسی، هاوژینی سیرووس عەباسی لە لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامی خۆی لەم بارەیەوە نووسیویەتی؛ ئەم دوو چالاکە فەرهەنگییە و كه مامۆستای زمانی كوردیشن بەهۆی ئەوەی کە پێی دەوترێت "پاشگەزنەبوونەوە لە هەڵوێست و کار و چالاکییەکانیان" دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ راشیدهگهێنێنت، دەستگیركرانی ئهم دوو مامۆستایه و چالاكوانه مهدهنییهی كورد دوای ئەوە دێت کە، مۆڵەتی فەرمیی چالاکیی "ڕێکخراوی زانستی کوردستان" لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵوەشاوەتەوە. ئەو ڕێکخراوەیە ساڵی 2017 لەلایەن فەریدە وەیسی و سیرووس عەباسی، دوو هاوژینی خەڵکی شاری دێولان دامەزرا و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لە بواری پەروەردە، فەرهەنگی، بارهێنان و ڕاهێنان چالاکییان کردووە.
رێكخراوهكه راشیگهیاندووه، سیرووس عەباسی هاوژینەکەی بە ناوی فەریدە وەیسی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم ڕێکخراوەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیامێکی ڤیدیۆییی لەسەر هەوڵوەشانەوەی مۆڵەتی ڕێکخراوەی زانستی کوردستان لەلایەن ئێرانهوه ڕایانگەیاند: "ئێمە کارێکی لەو شێوەیە بە بێ بنەما و نایاسایی و ناڕەوا دەزانین".
له بهشێكی دیكهی رێكخراوی ههنگاودا هاتووه، ئەو دوو برایە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ڕۆژی چوارشەممە، 30ی 5ی 2022، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركراون و پاش 32 ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترانەوە.
رێكخراوی ههنگاو راشیگهیاندووه، دوای ئەوەی کە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران، لەلایەن دادگای تاوانەکان لە شاری دێولان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی حکوومەتی ئێران" سزای10 مانگ بەندکردن، بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای18 مانگ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی ئاسایشی نیشتمانی" سزای 48 مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپا.
له كۆتاییدا ههنگاو رایگهیاندووه، شایانی باسە کە ئێستا دوای یەک ساڵی ڕێک لە دەستگیركرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، جارێکی تر و بە بیانوویەکی ترەوە لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستگیركراونهتهوه.
ئێران 2 مامۆستای زمانی كوردی دهستگیردهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.