كۆکۆ گاوف یەکەم نازناوی گراند سلامی ژیانی وەرزشی خۆی بەدەستهێنا و لەسەر خاکی خۆی لە یارییەکانی ئەمریکای کراوە لە نیویۆرک لەبەردەم هاندەرانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سابالینكا به‌ده‌ستهێنا.
گاوفی ته‌مه‌ن نۆزده سالان توانی له‌یاری كۆتایی ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش بكات و به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك لە ئارینا سابالینکای بیلا رووسی و پلەی دووەمی باشترین كچه تێنسزانانی جیهانی پاڵەوانی ئوسترالیا کراوەی بردەوە.
سابالینكا له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی به شه‌ش به‌رامبه‌ر به دوو له گاوڤ بباته‌وه ، به‌لام كچه تێنسزانه ئه‌مه‌ریكیه‌كه پالپشت به‌هانده‌رانی ئاماده‌بوو توانی دوو كۆمه‌له‌ی یه‌كه له‌دوای یه‌ك بباته‌وه‌و ریمۆنتادا به‌سه‌ر سابالینكا به‌ده‌ست بێنێ ، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ ، شه‌ش دوو بوو
گاوف بووه یەکەم تێنسزانی لاوی ئەمریکی لە دوای سێرینا ویلیامز لە ساڵی 1999 سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە فلۆشینگ میدۆس.
سابالێنکاش وێڕای دۆراندی له‌م یاریه به‌لام دەچێتە سه‌رووی لیستی باشترین كچه تێنسزانانی جیهان دوای ساڵێکی بەردەوام و سەرنجڕاکێش کە تێیدا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە پاریس و ویمبڵدۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.