Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 01:18

به‌ به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك تیروپشكی یارییه‌كانی جامی عێراق راكێشرا

کوردستان TV
100%


به‌ به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوك تیروپشك بۆ یارییه‌كانی جامی عێراق له‌ تۆپی پێدا راكێشرا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 9ی9ی2023،  تیروپشكی یارییه‌كانی جامی عێراق له‌ یاری تۆپی پێدا به‌ به‌شداری 10 هه‌ڵبژارده‌  راكێشرا.
هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شداربووی جامه‌كه‌ دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ كران به‌م شێوه‌یه‌:
گروپی یه‌كه‌م( هه‌ولێر، به‌غدا(ره‌سافه‌)، كه‌ربه‌لا، میسان، سه‌لاحه‌ددین) كه‌ یارییه‌كانی ئه‌م گروپه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
گروپی دووه‌م(كه‌ركوك، واست، نه‌جه‌ف، موسڵ،به‌غدا، كه‌رخ)، كه‌ یارییه‌كانی ئه‌م گروپه‌ له‌ كه‌ركوك به‌رێوه‌ده‌چێت.
بریاره‌ له‌ رۆژی 15ی9ی2023، ده‌ست به‌ ده‌ستپێكی یارییه‌كانی جامی هه‌ڵبژارده‌كان له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و كه‌ركوك بكرێت، به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراوی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كه‌ بریاره‌ له‌ داهاتوودا بڵاوبكرێته‌وه‌. 


سامان سلێمان

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.