Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:49

راهێنه‌ری چوارقوڕنه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


راهێنه‌ری یانه‌ی چوارقوڕنه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و راگه‌یاندراوێكیشی سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌9ی9ی2023، ڕه‌مزی ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی چوارقوڕنه‌ بڵاویكرده‌وه‌، من وەکو ڕاهینەری یانەی ناوبراو وازهینانی خۆم ڕادەگەینم، هۆکاری وازهینانەکەشم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوایی چەندین جار گفتوکۆکردن سەبارەت بە وەرزی نوێ و  دروستکردنی پێکهاتەیەکی بەهێزو  شیاو بۆ خولی نایابی كوردستان،  كه‌ ببێته‌ جێگای متمانەی من و هاندەران، كه‌ پێنج یاریزانی كاریگه‌ر و باش یانه‌كه‌ی ئێمه‌یان جێهێشتبوو، بۆ شوێنی گره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه‌ داوای ئه‌نجامدانی چه‌ند گرێبه‌ستێكم كردبوو كه‌ چه‌ند یاریزانێكم بۆ ده‌سته‌ی كارگێری ده‌ست نیشان كردبوو، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام نه‌دران، نه‌یان توانی یاریزانی باش بهێنن بۆ تیپه‌كه‌مان تا بتوانین له‌ وه‌رزی نوێی خولی نایاب ژماره‌ بین له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ ، بۆیه‌ بڕیام دا ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه‌ .
راهێنه‌ر ره‌مزی ساڵح ده‌شڵێت، سوپاسی هاندەران وەرزشکارانی شاری چوارقورنەی خۆشەویست دەکەم هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازم.
یانه‌ی وه‌رزشی چوارقوڕنه‌ ساڵی پار له‌ به‌شداری كردنی له‌ خولی نایابی كوردستان توانی پله‌ی حه‌وته‌م به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌شدا به‌پێی پلانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ تیپه‌كه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌خولی نایابدا به‌ پێكهاته‌ی ئێستایانه‌وه‌.

سامان سلێمان

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.