Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:27

سه‌رۆكی یانه‌ی به‌نفیكا: دیماریا بەبێ هیچ پاداشتێک واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كرد

کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی، ئه‌نخیل دیماریا دووپاتیكرده‌وه‌، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە یانە پورتوگالییەکەی، چه‌ندین ئۆفه‌ری له‌لایه‌ن یانه‌كانی خولی سعودیا پێگه‌یشت، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی ره‌تكرده‌وه‌.
 دیماریا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردوه‌، لە سعودیاوە  پەیوەندییەکی زۆرم پێوه‌كرا له‌پێناو گواستنه‌وه‌م بۆ خولی رۆشنی سعودیا، به‌ڵام لای من ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌سته‌مه‌، دیماریا نه‌یشارده‌وه‌، ئۆفه‌ره‌كان سه‌رشێتانه‌یه‌، به‌ڵام من پورتوگال و یانه‌كه‌ی پێشووم هه‌ڵبژارد، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ڕوی کۆستا سەرۆکی یانه‌ی به‌نفیكا رایگه‌یاند، مووچەی ئەنخێل لە زۆرترین مووچەی ئێمە زیاتر نییە، به‌ڵكو ئه‌و بەبێ هیچ پاداشتێک واژووی له‌سه‌ر گڕێبه‌سته‌كه‌ی كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یانه‌ی به‌نفیكا روونیكرده‌وه‌، دی ماریا نەیدەویست بزانێت مووچەکەی چەند دەبێت، تەنانەت داوای یۆرۆیەکی نەکرد، به‌ڵام  پێی وتم، دەمەوێت جارێکی دیکە یاری بۆ بەنفیکا بکەمەوە.
 جێگای باسه‌ له‌ماوه‌ی میركاتۆی هاوینه‌ ئه‌نخیل دیماریا به‌پێی گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز گه‌رایه‌وه‌ یانه‌كه‌ی پێشووتری به‌نفیكا.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.