سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان ناوی وڵاته‌كه‌ی بۆ "به‌هارات" ده‌گۆڕێ، وشه‌كه له زمانی سهنسكریتیی كۆنی ئه‌و وڵاته‌وه هاتووه و مێژوونووسان پێیانوایه به‌هارات یه‌كێكه له وشه هیندۆسییه په‌تییه‌كان.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی 20ی وڵاتانی جیهان له رۆژی 9ی ئه‌م مانگه له وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نامه‌ی مێوانداری لووتكه‌كه به‌ناوی درۆبادی مۆرمۆ سه‌رۆكی به‌هارات بۆ كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان نێردراوه، نامه‌كان بوونه جێگه‌ی سه‌رسڕمان له ناوخۆی وڵات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا نووسراوه سه‌رۆكی به‌هارات نه‌ك سه‌رۆكی هیندستان.
حزبی نیشتمانی هیندۆسی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای هیندستان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، پێیوایه هیندستان وشه‌یه‌كه له سه‌رده‌می داگیركاری به‌ریتانیا سه‌پێنراوه، به‌ڵام حزبه سیاسییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و پێیانوایه ناكرێ له ئێستادا ناوی وڵاته‌كه‌یان بگۆڕدرێ.
حزبی نیشتمانی پێشتر هه‌وڵی دابوو به فه‌رمی ناوی هیندستان بۆ به‌هارات بگۆڕێ، به‌ڵام دادگای باڵای ئه‌و وڵاته داواكه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه.
هیندستان كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ئێستا ملیارێك و 400 ملیۆنه كه‌سه، له‌ناوخۆدا هه‌ردوو وشه‌ی هیندستان و به‌هارات به‌كارده‌هێنرێ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان وشه‌ی هیندستان به‌ربڵاوتر و زیاتر به‌كاردێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.