Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:40

ئیتیحادى سعودی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ داڤید ئالابا واژوو بكات

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ئیتیحاد هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌دات.
یانه‌ی ئیتیحادی سعودی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له‌گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ سێرجۆ رامۆس به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، كه‌ یاریزانه‌كه‌ سێڤییای هه‌ڵبژارد و به‌گرێبه‌ستێك گه‌ڕایه‌وه‌ خولی ئیسپانیا، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌وڵاتی سعودییه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ یانه‌ی ئیتیحاد  له‌ ئێستادا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید بکات.
 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌وڵاتی سعودییه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووە،  یانه‌ی ئیتیحاد  ئۆفەرێکی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی به‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوبراو. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.