ماڵپەڕی هەواڵی "ئینتیخاب" لە ئێران كە لەسەر هێڵی ڕیفۆرمخواز پەخش دەكات و یەكێكە لەو ماڵپەڕە هەواڵیانەی لە وڵاتەكەدا زۆرترین سەردانی دەكرێت، بەهۆكاری پێشێلكردنی یاسای ڕاگەیاندن و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەكە، داخرا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی نیمچە فەڕمی ئێران، فارس خەبەر، بڕیاری داخستنی ئەو ماڵپەڕە هەواڵییە دوێنێ لە كۆبوونەوەی دەستەی چاودێری ڕاگەیاندنی سەربە وەزارەتی كلتوور و ئیرشادی ئیسلامی دەركراوە.
ئاماژە بەوەیش كراوە كە بەپێی یاسای ڕاگەیاندن و بە هۆكاری كاركردن بە پێچەوانەی یاسای ڕاگەیاندن و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی، دەست بەسەر ماڵپەڕی درێژكراوەی "entekhab.ir"دا گیراوە و دۆسیەكەشی ڕەوانەی بەرپرسانی دادوەری كراوە.
لە كاتێكدا میدیای وڵاتەكە باس لەوە دەكات ماڵپەڕی ''ئینتیخاب'' بەهۆی هەواڵێكیەوە سەبارەت بە ڕەخنەگرتن لە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەركۆماری ئێران، بەوەی سیاسەتی دەرەوەی لاوازە داخراوە، بەڕێوەبەری پەخشی ماڵپەڕەكە، موستەفا فاخی باس لەوە دەكات كە هۆكاری بڕیارەكە بە خۆی یان بەڕێوەبەرانی دیكەی ماڵپەڕەكە نەگەیشتووە.
ماڵپەڕەكە ماوەیەك لەمەو پێش ڤیدیۆیەكی بە ناونیشانی ''بۆچی سیاسەتی دەرەوەی ئێران ئەوەندە لاوازە؟'' بڵاوكردووەتەوە.
لە هەواڵەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە حكوومەتی ئێستا بووەتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری دیپلۆماسیی ئێران لەسەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی.
بەهۆی بە ڕەخنەگرتن لە سەرۆك كۆماری ئێران ماڵپەڕی ئینتیخاب داخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.