Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:58

كۆڕۆنا دەچێتە نێو كۆشكی سپی ئەمریكا

کوردستان TV
100%

خانمی یەكەمی جیهان جیل بایدن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
كۆشكی سپی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی خانمی یەكەم پشكنینی (Covid 19)ی بۆ كرا، پشكنینی Covid ی بۆ سەرۆك بایدن-یش ئەنجامدراو پشكنینی سەرۆك كۆمار نێگەتیڤ بوو.
لەوبارەیەوە ئەلیزابێس ئەلێكساندەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی خانمی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە،خانمی یەكەم پشكنینی كۆرۆنای پۆزەتیڤ بووە، ئەویش لە ماڵەوە دەمێنێتەوە.
دوایین جار كە هاوسەرەكەی بایدن تەمەن 72 ساڵ تووشی "كۆڤید 19" بوو لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا  بوو، لە كاتێكدا دوایین پشكنینی بایدن-ی تەمەن 80 ساڵان لە مانگی تەمموزی 2022دا پۆزەتیڤ بوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.