سێرگی سۆبیانین ،سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا، سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لەناو بردووە كە بەرەو پایتەختی ڕووسیا دەهاتن .
سێرگی سۆبیانین لەڕێگەی تێلێگرامەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و هێزەكانی بەرگری ئاسمانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیان لەناوبردووە كە هەوڵی هێرشكردنە سەر مۆسكۆیان دەدا.
بەگوێرەی كاربەدەستانی ڕووسیا،لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئۆكرانیاوە هێرش كراوەتە سەر ناوچەی مۆسكۆ.
ئۆكراینا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە سەر مۆسكۆ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.