Erbil 14°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 21:25

هالاند ریكۆردێكی نوێی له‌ پریمه‌رلیگ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری فولهامی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە یارییەكەدا هالاند توانی هاتریك بكات و ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بۆ شەش گۆڵ بەرز بكاتەوە.
ئەستێرە نەرویجیەكە خێراترین یاریزانی پرێمەرلیگە بتوانێت بگاتە گۆڵی ژمارە چل لە دوای تەنیا سی و نۆ یاری، پێشتر هەریەك لە ئالان شیرەر   و ئاندی كۆڵ دوای چل و پێنج یاری گەیشتبوونه‌ ئەو ژمارەیە.
هالاندی تەمەن23 ساڵان هاتریكی ژمارە پێنجی تۆمار كرد لە پرێمەرلیگ كە ژمارەی هەریەك لە ڤان پێرسی، ڤان نیستەلڕۆی یەكسان كردەوە و پێش هەریەك لە محەمەد سەڵاح، فێرناندۆ تۆرێس و كارلۆس  تیڤێز كەوت.


                                                          

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.