Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 15:54

تەرمی شەش کرێکار کە بەهۆی داڕمانی کانێکی خەڵووز لە ئێران گیانیان لەدەستدابوو دەرهێنرا

کوردستان TV
100%


تەرمی شەش کرێکار کە بە هۆی تەقینەوەی کانێکی خەلووز گیانیان لەدەستدابوو، هێنرایە دەرەوە.
رۆژی ڕابردوو تەقینەوە لە کانێکی خەلووزی قەزای دامغان لە پارێزگای سمنان باکووری ئێران روویدا و بەهۆی ئەو ڕووداوە شەش کرێکار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران لەبارەی تەقینەوەی کانێ خەلووزەکە لە زمانی پارێزگاری سمنان محەمەدڕەزا هاشمی زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
هاشمی ڕایگەیاند، دوای 10کاتژمێر لە کارکردن توانرا تەرمەکان لە کانێ خەلووزەکە دەربهێنن.
بەپێی قسەکانی پارێزگاری سمنان، داڕمانی کانێیەکە بە هۆی تەقینەوەی گاز بووە و هاوکاتیش ژمارەیەکی دیکە لە کرێکاری کانییەکە بە هۆی گازەکەوە ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.