Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:16

ئێران مامۆستایه‌كی ئاینی كورد بۆ شه‌ش مانگی زیندانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

مامۆستایه‌كی ئاینی كورد له‌ كوردستانی ئێران، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،  مامۆستا هادی ئەحمەدی، پێشنوێژ و مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئاینییەکانی شەمسولعارفینی گوندی نجاڕ لە پاوە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە کرماشان سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا ئاینییە تۆمەتبار کراوە بە "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" و سزاکەی لە ڕۆژی 11ی 8ی 2023 بەشێوەیەکی فەرمی پێی ڕاگەیێندراوە.
لە ڕۆژی چوارشەممە 21ی8ی2023، مامۆستا هادی ئەحمەدی بانگکرابووە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە کرماشان.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.