Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:45

‎ ئافرەتێكی ئێرانی هاوسەرگیریی" سیغە" لەگەڵ 7 پیاودا دەكات و دواتر دەیانكوژێت

کوردستان TV
100%

ئافرەتێكی ئێرانی لەشاری مەحمود ئابادی سەر بە پارێزگای مازەندەران بە پلانێكی پێشوەختە هاوسەرگیری سیغە لە گەڵ حەوت پیاودا دەكات و دواتر دەیانكوژێت. 
حەسەن موفخەمی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای مازندەران ئاشكرایكرد‌، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەیەكی شاری مەحمودئاباد بە هۆی گومان هەبوونیان لە شێوەی گیان لەدەستدانی باوكە تەمەن‌ هەشتاو دوو ساڵەكەیان سكاڵایەكیان لە بنكەی پۆلیسی شارەكە تۆمار كرد و بەدواداچوونەكانی پۆلیس لە دۆسیەكە دەستپێكرد.
راشیگەیاند، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا هاوسەری ئەم پیاوە كە ژنێكی تەمەن پەنجا و شەش ساڵ بووە، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانی بە كوشتنی هاوسەرەكەی ناوە. 
لە دانپێنانانەكەی بۆ‌ پۆلیس ئافرەتە تاوانبارەكە رایگەیاندووە، بەپلانی پێشوەختە چەند جارێك حەپی پەستانی خوێنی لە ناو پەرداخێك ئاودا بە مێردەكەیداوە و دوای بێهۆشبوونی مێردەكەی خنكاندووە. 
بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای مازندەران بكوژەكە جگە لەوە دانی بەكوشتنی شەش كەسی دیكەش ناوە. راشیگەیاند: ئەو ئافرەتە لە رێگەی هاوسەرگیری سیغەوە‌ كەسانی بەساڵاچووی تەمەن حەفتاو پێنج بۆ هەشتا و پێنجی ساڵانی هەڵبژاردووە كە دەوڵەمەند بوونە و دوای كوشتنیان مارەیی خۆی داوا كردووە.
 لەدوایین هاوسەرگیریشیدا ئەو ئافرەتە تاوانبارە لە گەڵ پێاوێكی بەتەمەندا بووە كە ئەویشی كوشتووە و دواتریش میرات و مارەییەكەی كە بڕی پێنجسەد ملیۆن ملیۆن تۆمان بووە داوا كردووە و‌ سەرجەم میراتەكەشی بەناوی كەسانی دیكەوە كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.