Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 10:12

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا كەمێك دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 3-9-2023 نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كەمێك دابەزی.
نرخی دۆلار بە كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حورییە لەبەغدا جێگیر بووە و 153 هەزار و 100 دیناری تۆماركردووە، لە كاتێكدا دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلار  153 هەزار و 200 دینار بووە. 
هەروەها نرخی فرۆشتن لەنووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا سەقامگیر بووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 154 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 152 هەزار دینار.
هاوكات لەهەولێر- یش بازاڕی بۆرسە كەمێك دابەزینی تۆماركرد، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  گەیشتە 153 هەزار و 800 دینار ، لەكاتێكدا دوێنێ نرخەكەی 153 هەزار و 950 دینار بوو .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.