Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:38

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال پێکهاتەی 24 یاریزانی خۆی بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


ڕۆبێرتۆ مارتینێز ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال پێکهاتەی 24 یاریزانی خۆی بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەرامبەر سلۆڤاکیا و لۆکسمبۆرگ ڕاگەیاند.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە لەم دواییانەدا ئاهەنگی 20ساڵەی یاریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی گێڕا، تا ئێستاش به‌ كایتنی هه‌لبژارده‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌.
مارتینێز جواو فیلیکسی بانگهێشت کرد، سەرەڕای ئەوەی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا یەک خولەک یاری نەکردووە.
پیپی و ڕافایل گێرێرۆی بەرگریکاران و هەروەها ڕیناتۆ سانچێزی یاریزانی ناوەڕاست بەهۆی پێکانەوە له‌ لیسته‌كه‌دا ئامادە نین. 
پورتوگال لە8ی ئەیلول لە براتیسلاڤا ڕووبەڕووی سلۆڤاکیا دەبێتەوە، پێش ئەوەی لە 11ی ئەیلول لە یاریگای ئەلگارڤی میوانداری لۆکسمبۆرگ بکات
پورتوگال دوای چوار گەڕ بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی یه‌كه‌م دایە.
لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا مارتینێز دوای ئاشكراكردنی لیستی ناوی یاریزانانی هه‌لبژارده‌كه‌ی وتی، دەبێت لە بەرزترین ئاستدا بین. پاڵاوتنەکانی ئەوروپا لە شەش یاری پێکدێت. هەموو یارییەکان زۆر گرنگن، بۆیه‌ جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ نابێ بیر له‌ هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ بكه‌ینه‌وه‌ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.