Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:27

لامین یەمالی تەمەن 16 ساڵ بووە بچووکترین یاریزان کە تا ئێستا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كراوه‌

کوردستان TV
100%


لە ڕووداوێکی مێژوویی بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا، لامین یەمال تەمەن 16 ساڵ، بووە بچووکترین یاریزان کە تا ئێستا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كراوه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا هات كه‌ لویس دی لا فونتێ راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا بانگهێشتی كرد بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، بەرامبەر هەردوو هه‌لبژارده‌ی جۆرجیا و قوبرس.
لە مانگی نیسانی 2022 لامین جەمال بووە بچووکترین یاریزان کە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانه‌ی بەرشەلۆنە لە تەمەنی 15 ساڵ و نۆ مانگ و 16 ڕۆژدا دەرکەوت. 
لویس دی لا فێنتێ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، لامین جەمال بە ڕوونی دەیزانی کە دەیەوێت لەگەڵ ئێمە بەشداری بکات، هەروەها نیشانیدا کە لە هەموو ئەو بەشدارییانەی لە کەرتەکانی لاواندا یاریی کردووە، ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ ، سەرنجی من لە هەڵبژاردنی یاریزانەکاندا لەسەر توانا و ئاست و لێهاتووییە، و پێموایە یەمال ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە بەرزترین ئاست و لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی.

  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.