Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:36

لیڤه‌رپول و بایرن میونشن رێكده‌كه‌ون

کوردستان TV
100%


یانەی لیڤەرپوڵ رایگه‌یاند كه‌ گه‌شتونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ل یانه‌ی بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان رایان گراڤینبێرج به‌ بری 34 ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی.
یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە پەیوەندی بە یانەی لێڤه‌رپۆل دەکات.
یانه‌ی لێڤه‌رپۆل دوای ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌دا چه‌ند یاریزانێكی فرۆشت بۆیه لە مێژە گرنگی بە یاریزانێک دەدات کە کاتێکی زۆری یاریکردنی لە میونشن بەدەست نەهێنابێ تاوه‌كو بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی .
بایرن ساڵی ڕابردوو بڕی 20 ملیۆن لیرەی خەرج کردبوو بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە لە یانەی ئەیاکسەوە
رایان له‌ یانه‌ی لێڤه‌رپۆل پەیوەندی بە هه‌ریه‌ك له‌ ئەلێکسیس مەک ئەلیستەر و دۆمینیک سوبۆسلای و واتارو ئیندۆ دەکات کە هەموویان لەم هاوینەدا ڕوویان لە ئەنفێڵد کردووە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.