Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:59

لیڤەرپوڵ پێشنیاری 150 ملیۆن پاوەندی یانه‌ی ئیتحادی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی محەمەد سەڵاح بدات به‌ یانه‌ سعوودیه‌كه‌

کوردستان TV
100%

یانەی لیڤەرپوڵ پێشنیاری 150 ملیۆن پاوەندی یانه‌ی ئیتحادی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی محەمەد سەڵاح بدات به‌ یانه‌ سعوودیه‌كه‌.
ئەم یاریزانە نێودەوڵەتییە میسرییە ماوەیەکە جێگەی سەرنجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و ڕاپۆرتە بەربڵاوەکان باسیان لەوە كردووه‌ كه‌ یانه‌ی ئیتحاد ئۆفه‌رێكی به‌ بری 150 ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی پێشكه‌شی یانه‌ی لێڤه‌رپۆل كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌  په‌لكێشی سعوودیه‌ بكه‌ن به‌لام كارگێری یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ رازی نه‌بوونه‌وه‌و به‌ نه‌خێر وه‌لامیان داوه‌ته‌وه‌و‌ بەڕاشکاوی ئەمەی ڕەتکردەوە و وتی هێرشبەرەکە بۆ فرۆشتن نییە. یانه‌ی لێڤه‌رپۆل رایگه‌یاند كه‌ ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی ئیتحاد 100 ملیۆن پێشوەختە بووە لەگەڵ 50 ملیۆنی دیکە وەک زیادە.
ئه‌مه‌ش له‌ گاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ بۆ یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکەی لیڤەرپوڵ سەرنجڕاکێش ده‌بێت، بەڵام ئەوان بڕیاری كۆتاییان داوه‌.
محه‌مه‌د سه‌لاح لە شەش وەرزدا لە 221 یاریدا 138 گۆڵی تۆمارکردووە، لەو ماوەیەشدا سێ جار خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.