Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:11

مانگی رابردوو ئێران 74 كه‌سی له‌ سێداره‌داوه‌

کوردستان TV
100%


له‌ مانگی هه‌شتی رابردوو 74 كه‌س له‌ ئێران له‌ سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لەماوەی مانگی هه‌شتدا لانی کەم 74 حاڵەتی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمارکراوە، لەم ڕێژەیەدا 53 بەندکراو بریتین لەو بەندکراوانەی کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی مانگی هه‌شتدا 16 بەندکراوی بەلووچ، 10 بەندکراوی کورد و 8 بەندکراوی تورک لە ئێراندا لە سێدارەدراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەم مانگەدا سزای سێدارەی سێ بەندکراوی ئەفغانستان، منداڵێک بەناوی محەممەد جەواد ئەکبەری،  و ئافره‌تێك بەناوی ڕوقیە عابدینی خەڵکی تەورێز جێبەجێکراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، له‌م ئاماره‌ زۆرترین رێژه‌ی به‌ندكراوانی له‌ سێداره‌دراو تایبه‌ت بووه‌ به‌ بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانە پەیوەندیدارەکان بە مادەهۆشبەرەکان بە تۆمارکردنی 53 حاڵەت و 15 حاڵەتیش  لە بەندکراوانی تۆمەتبار بە کوشتنی بە ئەنقەست پێکهاتووە.
تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست: 15 حاڵەت
تاوانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان: 53 حاڵەت
تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی: 5 حاڵەت
تۆمەتی دزیی چەکدارانە: 1 حاڵەت.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.