ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ وردەکاری زیاتری سەبارەت بە گواستنەوەی ئەنسۆ فاتی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی لە بەرشەلۆنەوە بۆ برایتۆن ئەلبیۆن لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ئاشکرا کرد.
ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەمانەی خوارەوەی نووسیوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنسو فاتی بۆ برایتۆن، گرێبەستەکە لە نێوان هەردوو لایەندا بووە، وەک لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا باسکرا،وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی فاتی لەگەڵ برایتۆن، هیچ بژاردەیەک نییە بۆ کڕینی هەمیشەیی، گواستنەوەکە بە خواستن تا مانگی حوزەیرانی 2024 دەبێت.
یانە ئینگلیزییەکە بەشێکی زۆری مووچەی یاریزانەکە دەدات، ئەنسو ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فڕۆکە دەچێتە ئینگلتەرا، برایتۆن دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستەکە دابخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.