بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە بینایەكی بەرزدا لە شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور، 63 كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.
ڕۆبێرت مولاودزی، گوتەبێژی خزمەتگوزاری ئیدارەی دۆخی بەپەلەی جۆهانسبێرگ، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئاماژەی بەوە كرد كە كاتژمێر 01:30 خولەك بەكاتی ناوخۆ، ئاگرەكە كەوتووەتەوە.
مولاودزی باسی لەوە كرد كە هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نازانن بەڵام لانی كەم 63 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.
مولاودزی باسی لەوەیش كرد كە كاتێك گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی لەناو بیناكەدا بوون و، سەركەوتووبوون لە ڕزگاركردنی ژمارەیەكیان و ڕەوانەی نەخۆشخانەیان كردوون، نیگەرانی خۆیشی لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان خستەڕوو.
ئەو بینایەی ئاگرەكەی تێدا كەوتووەتەوە، پێشتر لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەكەوە وەك "بینای چۆڵكراو"دانراوە، بەڵام كەسانێكی تێدا ماونەتەوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی لەو وڵاتەدان.
لەئەفریقیا بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك 63 كەس گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.