Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:41

ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


2 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، دوو ئامۆزای خەڵکی گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی ڕەحمان ئەحمەدی تەمەن 33 ساڵ و عادڵ ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ 10 ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سیوچ و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و ئیزنی دادوەر هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستگیركراون.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هاوکات هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی بێهزاد عوبەیدی دەستگیركرابوو، کە دوای تێپەڕینی 24 کاتژمێر ئازادکراوە. بەڵام هەتا ئێستا ئەم دوو هاووڵاتییەی دیکە دەستگیركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.