كۆشكی كۆماری سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌یان له عێراق راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ی8ی2023، له راگه‌یاندراوێكدا كۆشكی كۆماری سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكرده‌وه، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆرمانه‌وه هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی ئه‌فسه‌ر نیكۆلاس مازیێر، ئه‌ندامی هێزی كۆماندۆ راده‌گه‌یه‌نین.
كۆشكی كۆماری سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ئاماژه‌ی به هاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئیمانوێل ماكڕۆن ده‌كات كه ئه‌م ئه‌فسه‌ره له كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژ به تیرۆر له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین له عێراق كوژراوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه، ماكڕۆنی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی و دۆستانی ده‌كات و دووپاتی كردووه‌ته‌وه له وه‌ی ته‌واوی گه‌لی فه‌ره‌نسا هاوخه‌مه بۆ ئه‌م رووداوه به ئازاره.
كۆشكی كۆماری سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌شڵێت، سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه و هیوای سه‌لامه‌تیش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆشكی كۆماری سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسادا هاتووه، سڵاو لە بوێریی سەربازانمان لە عێراق و پابه‌ندین بە شەڕی دژی تیرۆر له ناوچه‌كه.
كوژرانی ئه‌م ئه‌فسه‌ره ده‌بێته سێیه‌مین سه‌رباز كه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدان دابێت.
وڵاتی فه‌ره‌نسا نزیكه‌ی 600 سەرباز و راوێژکاری سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هه‌یه، ئه‌ركی ئه‌م سه‌رباز و راوێژكارانهش مەشق و راهێنانە بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، پەلاماری ھێزێکی ھاوبەشی سوپای عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی داوە و لە ئاکامدا، ژمارەیەک سەربازی ھەردوولا کوژران و برینداربوون.
میدیاکان هەواڵەکەیان لە ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمنیی لە پارێزگای سەڵاحەددین گواستووەتەوە کە دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش-یان لە ناوچەی عیس ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردوومان کرد، ھێزێکی ھاوبەشی سوپای عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی بۆردوومانەکەوە ھەوڵیاندا بچنە ناوچەکە.
بە گوتەی سەرچاوەکان، بەر لەوەی ھێزە ھاوبەشەکەی سوپای عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بگەنە ناوچەکە، کەوتوونەتە ناو بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعش و تەقەیان لێ کراوە.
سەرچاوەکان بۆ میدیاکان ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە ئاکامی پەلامارەکەی داعش، ژمارەیەک سەربازیی سوپای عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کوژراون و برینداربوون.
ناوچەی عیس لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، بەھۆی پانتایی جوگرافیای بەرفراوانی، ھەروەھا ھاوسنووری لەگەڵ پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە، بووەتە شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.