Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 12:07

ئافرەتێکی کورد سەرپەرشتیی گەشتێکی ناسا بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات

کوردستان TV
100%

کەشتیوانێکی کورد سەرپەرشتیی گەشتێکی ئاسمانیی هاوبەشی ناسا و کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 26ـی 08ـی 2023 ئاژانسی ناسای ئەمریکی لەڕێگەی کەشتیی ئاسمانیی دراگۆنەوە تیمێکی چوار کەسی بە سەرپەرشتیی یاسمین موقبیلی کە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک کوردە، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.

چیرۆکی یاسمین لێرەوە دەستپێدەکات، کاتێک لە ساڵی 1979 باوک و دایکی یاسمین کە خەڵکی شاری مهابادی کوردستانی ئێرانن لەدوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵاتوون و یاسمین له‌وێ له‌دایكبووه‌، دواتر به‌ره‌و نیویۆرک ڕۆیشتوون.

یاسمین تەمەنی 40 ساڵە و بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەندازیاری کەشتیوانی بۆشایی ئاسمان بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2020 خولی ئەکادیمیای ناسای تەواو کردووە.

یه‌كه‌مجاره‌ چوار کەشتیوان له‌ چوار وڵاتی جیاوازه‌وه‌ سەرپەرشتی گەشتێکی لەمشێوەیە دەکەن، کە لە له‌ بۆشاییگه‌رانی ئەمریکا، دانیمارکا، ژاپۆن و ڕووسیا پێكهاتووه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.