مامۆستایه‌كی كورد له كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌م27ی8ی2023، مامۆستا محەممەد شەریفی، تەمەن 37 ساڵە و خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزە ئه‌منییه‌كان بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی ئەم مامۆستایە و دواتر شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و پشکنینی ماڵەکەی دەستگیركردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كان دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی وەکوو لاپ‌تۆپ و مۆبایلی مامۆستا محەممەد شەریفی و هاوژینەکەی و هەروەها کامێرای چاودێری ماڵەکەیان و کتێبەکانیدا گرتووە.
له كۆتاییدا رێكخراوه‌كه رایدهگهێنێت، تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستگیركران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مامۆستا محەممەد شەریفی و چارەنووس و شوێنی مانەوەی، هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نییە.
ئێران مامۆستایه‌كی كورد ده‌ستگیرده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.