Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:38

ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌م 23ی8ی2023،سیروان مەلاقازی، تەمەن 34 ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركرا.
 رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌ 3 ئۆتۆمبێل   و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیروان مەلاقازی و وێڕای ئەوەی کە دۆخێکی ترسێنەر و نائارامیان هێناوەتەوە ئاراوە، ناوبراویان بە شێوەیەکی دڕندانە دەستگیركردووه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه‌، تاوه‌كو كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستگیركرانی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.