Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:40

رۆناڵدۆ: خولی رۆشنی سعودی ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین خوله‌كانی جیهان

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی رۆشنی سعودی، یانه‌ی نه‌سر به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ و به‌پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بوو به‌سه‌ر یانه‌ی فه‌تح.
له‌و یارییه‌دا رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌سر توانی هاتریك بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات و دوای یارییه‌كه‌ش  بۆ میدیاكانی سعوودیییه‌ لێدوانی دا و رایگه‌یاند، له‌م خاكه‌ و یانه‌كه‌م زۆر دڵخۆشم. 
گوتیشی، سوپاسی سعوودییە دەکەم کە لە باوەشی گرتم، چونکە لێرە هەست بە دڵخۆشی دەکەم.
ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دڵخۆشم کە هاندەرانی نه‌سر له‌گه‌ڵ ئێمه‌ و یاریزانان له‌ تیپه‌كه‌ دڵخۆشن، دووپاتیده‌كه‌مه‌وه‌ کە خولی رۆشنی سعودی دەبێتە یەکێک لە باشترین خولەکانی جیهان.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.