Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:20

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ یانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌. 
یانه‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێـت، ماوەیەکە هەندێك پەیجی نەناسراو لە ژێر ناوی یانەی هەولێر یاخود هاندەرانی یانه‌كه‌مان، خەریکی دژایەتی کردنێکی بێ بنەمای یانەکەمانن، تەشهیر و سوکایەتی بە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و پیرۆزییەکانی یانەکەمان دەکەن، کە ئێمە گومان دەکەین دەستێك لە پشت ئەو کارە بێت و مەبەست لێی ناشیرین کردنی یانەی وەرزشی هەولێر بێت.
یانه‌ی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌،  لێرەوە ئاگاداری هەموو ئەو ئەکاونت و پەیجانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتی لەم جۆرە بڵاودەکەنەوە یاخود ئەو یاریزان و راهێنەر و کەسانەی کە هەڵدەستن بە کارێکی نەشیاوی لەم جۆرە، لە بەیانیەوە رێکاری توندی یاسایی دژی هەموو ئەوانە دەگرینەبەر کە بێڕێزی و سووکایەتیان بە یانەکەمان کردووە.
له‌ كۆتاییدا یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە داهاتووشدا دژی هەموو ئەوانە دەوەستینەوە کە تۆمەتی ناڕەوا بۆ یانەکەمان هەڵدەبەستن و سووکایەتی و تەشهیر بە یانەكه‌مان.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.